،وەزیری دەرەوەی سوریا شەوی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین سزاکانی ئەمریکای بۆ سەر گەلی سوریا ئیدانە کرد و وتیشی: حکومەتی سوریا ئامادەیە ھەڵی وەرگرتنی هاوکاری بۆ هەموو ناوچەکان دابین بکات، بەمەرجێک کە ئەو هاوکارییانە نەگەنە دەستی تیرۆریستان.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «بەسام سەباغ» نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە، «ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش» سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی باکووری وڵات و دۆخی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کۆبووەوە و قسەی کرد.
لەم دیدارەدا نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا کرد کە تێیدا داوا لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و سکرتاریەتی ئەم ڕێکخراوەیەو کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکانی دیکەش کراوە کە پشتگیری لە سوریا و حکومەتەکەی بکەن بۆ چارەسەریی کارەساتی مرۆڤیی سەرچاوەگرتوو لە ڕوودانی بوومەلەرزە.
342/